به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا یادی 18ی بەفرانبار و شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لەم ڕووداوەی بەرز ڕاگرت و داکۆکی کرد: بەرنامەی تایبەت بۆ تۆڵەی توند لە لایەن سوپای پاسداران و خەباتگێڕانی نەتەوەی ئیسلامییەوە دادەڕێژرێت.
لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: پاش تێپەڕبوونی یەک ساڵ لە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی ئۆکراینی کە پاش ئاژاوەگێڕییەکانی ئەمریکا ڕووی دا، هێشتا خەم و دەردی فیراقی منداڵە عەزیزەکانمان هەر لە دڵدایە.
لەم بڵاوکراوەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاسدارەکانی شۆڕشی ئیسلامی لە 40 ساڵی ڕابردوودا هەموو کات ڕوبەڕووی زاڵمان و زۆربێژان بوونەتەوە، نووسراوە: ئەو ڕووداوەی بە هۆی ئاژاوەگێڕی ئەمریکاوە ڕووی دا، جارێکیتر دوژمنایەتی ئەمریکا لە گەڵ ئێرانی سەلماند و خەڵکی ئێرانی خەمبار کرد.
لە درێژەشدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە سپای پاسداران لە دڵی خەڵکەوە هەڵقوڵیوە، نووسراوە: ئەم هێزە بە هەموو توانای خۆیەوە و لە هەموو خەم و شادییەکاندا هاوڕێ و هاودەرد و پشتیوانی خەڵکی ئێرانە و خەڵکیش بە ئاگاداری لە پیلانی دوژمنان، بەهێزتر هەوڵ دەدەن لە ڕێگای پڕ شانازی و ڕوونی داهاتوو دووریان بخەنەوە و سوپای پاسدارانیش بەرنامە بۆ تولەی توند دادەڕێژن.